سێ کەسی چەکدار ئەمڕۆ چوارشەممە بەتەقەکردن لە دەرەوەی مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی شاچراغ (ع) خەڵکی نێو مەزارگەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژ.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ٢ لە تیرۆریستان دەستگیرکراون و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی کەسی سێیەمیش بەردەوامە، هاوکات تا ئێستا ١٥ کەس لەو هێرشە تیرۆریستیەدا شەهیدو ١٠ کەسیش برینداربوونە.
وەک باسی دەکرێت ئافرەتێک و دوو منداڵیش لە نێو شەھیدانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەدان.
بە قسەی شایەتحاڵان، تیرۆریستان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ بەرەو مەزارگەی حەزرەتی شاچراغ (ع) ڕۆییشتوون و لە دەرگای «نۆھەمی دەی»ەوە چوونەتە ژوورەوە و خزمەتگێڕان و زیارەتکارانی بەردەم ئەو دەرکەیەیان داوەتە بەر دەستڕێژ.
ھێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ دوو لە تیرۆریستانیان قۆڵبەست کردووەو ئەوی دیکەیان ھەڵاتووە.
ئەو تیرۆریستانەی کە ھێرشی سەر مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی «ئەحمەد ئیبنی موسا» ناسراو بە شاچراغ (ع) لە شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسیان ئەنجام داوە بە ڕەگەز ئێرانی نین.
بە پێی نەریتێکی کۆن ھەموو شەوێکی پێنج شەممە زۆرێک لە خەڵکی شیراز بۆ زیارەت سەردانی مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی شاچراغ(ع) دەکەن.
342/